نوچەنێت
پارێزگاری هەولێر رایگەیاند: کۆمەڵێک شوقە لەم ماوەیەدا تاپۆ دەکرێن
ئەمڕۆ پێنج شەممە، ٢١-١١-٢٠١٩، فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر، لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک، نوسیویەتی، بەمزوانە شوقەکانی هاناستی و شەهیدان تاپۆ دەکرێن.
فرسەت سۆفی، دەڵێت خاوەنی ئەم شوقانە دەتوانن دەست بە مامەڵەی تاپۆکردنی شوقەکانیان بکەن”
دوای بەدواداچون وجەخت کردنەوەی بەردەواممان ، سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی دا لەسەر تەملیک کردنی شوقەکانی هاناستی و شوقەکانی شەهیدان لەعەنکاوە، بۆ خاوەن گرێبەستی شوقەکان کە کۆی پارەکانیان لێوەرگیرابێت و ئەستۆپاکیان کردبێت، بۆیە خاوەنەکانیان دەتوانن دەست بەمامەڵەی تەملیک کردنی شوقەکانیان بکەن “.