ئەمریکا پشتگیری راگەیاند

0

نوچەنێت

ئەمریکا لەپەیامێکدا پاڵپشتی خۆی بۆ گەلی ئێران دەردەبڕێت و داوا لە دەسەڵاتدارانی ئێران دەکات، دەست لە توندوتیژی هەڵگرن.

مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند: ئایەتوڵڵاکان لە تاران بەردەوامن لە بەکارهێنانی تووندوتیژی و زیندانیکردن بۆ بێدەنگکردنی خەڵکەکەیان.

 مایک پێنس ئاماژە بە هەڵوێستی ئەمریکا دەکات”پەیامی ئەمریکا روونە، ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە پشتگیریکردنی خەڵكی ئێران”. 

ماوەی پێنج ڕۆژە خۆپیشاندان لەشارەکانی ئێران دەستیپێکردووە. لەو ماوەیەدا ١٠٦ خۆپیشاندەر کوژراون، بەهۆی پچڕینی هێڵی ئینتەرنێت ڕاگەیاندن ناتوانێ بەوردی ئاگاداری ڕەوشی خۆپیشاندانەکان بێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com