نوچەنێت
سەرۆکی گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆن لەتورکیا دەڵێت: ئەوەی ئاکەپە دەکات دژی دیموکراتییە.
کەمال كلیچدارئۆغڵو، سەرۆكی پارتی جەهەپە، لەوتارێکیدا لەناو پەرلەمانی تورکیا ڕایگەیاند: دوورخستنەوەی سەرۆک شارەوانییەکان زوڵمەو دەبێت ڕێی لێبگیرێت.
لەماوەی ڕابردوودا، حکوومەتی تورکیا ژمارەیەک سەرۆک شارەوانی هەدەپەی لەکار دوورخستەوەو هەندێکیشی لەزیندانن.
کەمال کلچدار ئۆغڵو، سەبارەت بە سستەمی خۆپاڵاوتن لە تورکیا گوتی: ئەوەی بیەوێت خۆی كاندید بكات بۆ سەرۆكی شارەوانی، سەرەتا دەچێتە دادگا و ئەستۆپاكی خۆی دەسەلمێنێت، پاشان دەچێتە كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان و ئەوانیش لە كەسایەتی دەكۆڵنەوە، كە لەو فلتەرەش تێپەڕی ئەوكات بۆی هەیە خۆی كاندید بكات. کەواتە ئەوەی دەکرێت هەڵەیەو دژی دیموکراتییە.