نوچە-الجزیرە
کەناڵی جەزیرە لە ڕاپۆرتێکدا بە پشت بەستن بە سەرچاوە مەیدانییەکانی، دوایین ئاماری کوژراوەکانی خۆپیشاندانەکانی عێراقی بڵاو کردەوە.
ڕاپۆرتەکەی کەناڵی جەزیرە دەڵێت: هەموو چین و توێژەکانی عێراقی بەشداری ئەم خۆپیشاندانەن و گۆڕینی حکومەتی عێراق بۆتە داخوازی سەرەکی.
ڕاپۆرتەکە ئەوە دەخاتەڕوو، کە زیاتر لە ٣٠٠ خۆپیشاندەری عێراقی بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی عێراق کوژراون.
هاوکات ڕوانگەی مافەکانی مرۆڤ، داوای لە حکوومەتی عێراق کردووە لە بارەی ئاماری وردی کوژراو و بریندارەکان بە دواداچوون بکات.
ڕوانگەی مافەکانی مرۆڤ جەختیش دەکاتەوە، کە ڕادەی توندوتیژییەکان لە هەڵکشاندایە.