مافی جووتیارانی هه‌رێم له‌ به‌غدا وه‌رگیرا

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، حكوومەتی عێراقی هەموو پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستانی بۆ ساڵی ٢٠١٩ ڕەوانە كردووە.      

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، نەوزاد ئەدهەم، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم، سەبارەت بە پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێم، ڕاگەیاند: “بەغدا دوا قۆناغی چەکی پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستانی بۆ ساڵی ٢٠١٩ ڕەوانەی هەرێمی کوردستان کردووە، کە بڕەکەی ٢٨ ملیار دینارە و بڕی ٢٠ ملیار دیناری پارەی جووتیارانی سلێمانیە، ٤ ملیار دینار هەولێر و ٤ ملیار دیناریش دهۆكە”. 

نەوزاد ئەدهەم ئاماژەی بەوەشکرد، دوای گرتنەبەری چەند ڕێكکارێك، بەم نزیكانە دەست بە دابەشكردنی چەكەكان دەكرێت و جووتیارانیش دەتوانن لە ڕێگەی بانكەوە پارەكانیان وەربگرن.  

بەرێوبەری گشتیی بازرگانی هەرێم، گوتیشی “كۆی گشتیی پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی بۆ ساڵی ٢٠١٩ کە لە لایەن بەغداوە ڕەوانەی هەرێم كراوە ١٨٦ ملیاربووە”. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com