نوچه
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه ٢٠-١١-٢٠١٩)، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە دووەم ڕۆژی دیداری ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە زانکۆی ئەمەریکی کوردستان وتارێکی لەبارەی دۆخی ئەمنی ناوچەکە پێشکەشکرد، تێیدا ڕایگه‌یاند “كێشه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، نه‌ك هه‌ر ئاسایش و په‌یوه‌ندی وڵاتانی ناوچه‌كه‌ی تووشی قه‌یران كردووه، به‌ڵكو بۆ سه‌ر ئاشتی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵاتانی گه‌وره و جیهانیش بووه‌ته هه‌ڕه‌شه.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئه‌وه‌ی له ناوچه‌كه ده‌گوزه‌رێت، ئه‌نجامی هه‌ڵه‌یه‌كی كۆن و نه‌خشه‌ی جیۆسیاسی دوای شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانییه، كه كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی سیاسیی له ناوچه‌كه بێ چاره‌سه‌ر هێشته‌وه. له‌وانه‌ش دۆزی كورد”.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕاشیگەیاند: دۆزی كورد، كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه و چاره‌سه‌ركردنیشی به‌شێكی گرنگی ئاشتییه له ناوچه‌كه، هه‌روه‌ها كێشه‌ی پێكهاته‌ی دیكه‌ش دوای جه‌نگ سه‌ریان هه‌ڵدا.
ده‌قی وته‌کانی نێچیرڤان بارزانی:
كێشه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نه‌ك هه‌ر ئاسایش و په‌یوه‌ندی وڵاتانی ناوچه‌كه‌ی تووشی قه‌یران كردووه، به‌ڵكو بۆ سه‌ر ئاشتی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵاتانی گه‌وره و جیهانیش بووه‌ته هه‌ڕه‌شه. ئه‌وه‌ی له ناوچه‌كه ده‌گوزه‌رێت، ئه‌نجامی هه‌ڵه‌یه‌كی كۆن و نه‌خشه‌ی جیۆسیاسی دوای شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانییه، كه كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی سیاسی له ناوچه‌كه بێ چاره‌سه‌ر هێشته‌وه. له‌وانه‌ش دۆزی كورد.
دۆزی كورد، كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه و چاره‌سه‌ركردنیشی به‌شێكی گرنگی ئاشتییه له ناوچه‌كه. هه‌روه‌ها كێشه‌ی پێكهاته‌ی دیكه‌ش دوای جه‌نگ سه‌ریان هه‌ڵدا. جگه له‌مانه نائارامی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ كۆمه‌ڵێك هۆكار ده‌گه‌ڕێته‌وه. كه ساڵانی دواتر هاتنه ئاراوه و بوونه هۆی گرفتی زیاتر له ناوچه‌كه. له‌وانه تێكچوونی هاوسه‌نگی له ناوچه‌كه. دوای به‌هاری عه‌ره‌بی و رووخانی رژێمی پێشوو رۆڵی هه‌ندێك ده‌وڵه‌ت له ناوچه‌كه پاشه‌كشه‌ی كرد. ده‌وڵه‌تان كه‌وتنه كێبڕكێ و ئه‌مانه بوونه هۆی درووستبوونی شه‌ڕی به وه‌كاله‌ت و ململانێی ناوچه‌یی. زه‌مینه بۆ ده‌ستتێوه‌ردانی سه‌ربازی نێوده‌وڵه‌تی ره‌خسا. ئه‌وه بووه هۆی گه‌رمبوونی شه‌ڕه‌كان و كه‌مبوونه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی میانگیری. چونكه ده‌وڵه‌تان له باتی گێڕانی رۆڵی میانگیری بوونه به‌شێكی شه‌ڕ.
ئه‌وانه‌ش میكانیزه‌كانی چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی یه‌كجار كه‌مكرده‌وه. ناكۆكی مه‌زهه‌بی و نه‌بوونی كولتووری لێبوورده‌یی و پێكه‌وه ژیان هۆكارێكی دیكه‌یه. ئه‌م مه‌ترسییه كه به هۆی تێگه‌یشتنی ده‌مارگیری مه‌زهه‌بی و عه‌قڵییه‌تێكی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی كۆن به ئه‌نقه‌ستیش كه‌ڵكی لێوه‌رگیراو و هاندرا تاكو ببێته زه‌مینه‌ی له‌بار بۆ گه‌رمكردنی شه‌ڕ و ململانێی له ناوچه‌كه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات.
تیرۆر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی سه‌ره‌كییه له‌سه‌ر ئاشتیی و ئاسایش له ناوچه‌كه و له جیهاندا، رێككاری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریش كێشه دروست ده‌كات، نه‌بوونی ستراتیژێك له‌سه‌ر بنه‌مای چاكسازی ئابووری و سیاسیی و په‌روه‌رده‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و پشت به‌ستن به رێككاری سه‌ربازی بۆ وشككردنی سه‌رچاوه‌كانی تیرۆر خۆی له خۆیدا كێشه‌یه و هۆكاریشه بۆ به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی تیرۆر.
لاوازی و شكستی سیاسی و ئابووری زۆر له سیستمه فه‌رمانڕه‌واكانی ناوچه‌كه. نه‌بوونی سیاسه‌تی گه‌شه‌پێدان و بێ دادی كۆمه‌ڵایه‌تی بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی نائومێدی ببێته هه‌ستی به‌ربڵاوی گه‌لانی ناوچه‌كه به تایبه‌تی لاوان. ئه‌و هه‌سته ترسناكه بووه‌ته سه‌رچاوه‌یه‌كی ناڕه‌زایی و زه‌مینه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی ئاماده بۆ یاخیبوون و راپه‌ڕین. هه‌روه‌ها بۆ سه‌رهه‌ڵدانی بیری توندڕه‌وی. باجی قورسی هه‌ڵه‌ی سیاسه‌تی ئه‌و وڵاتانه. له‌سه‌ر ژیان و گوزه‌رانی میله‌ته‌كانیان زۆر گران وه‌ستاوه. هۆكاری سه‌ره‌كی توڕه‌یی و ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك. ته‌نانه‌ت له‌و وڵاتانه‌ش كه سیستمی روو له دیموكراسی په‌یڕه‌و ده‌كرێت، به داخه‌وه به ناوی دیموكراسی مۆدیلێكی ئه‌وتۆ پیشاندراوه، كه خه‌ڵك له كۆی پرۆسه‌ی سیاسی سارد كردووه‌ته‌وه.
بۆ نموونه له عێراق له جیاتی فره‌یی سیاسی، فره ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵات هه‌یه، له جیاتی ئه‌وه‌ی ده‌ستوور و یاسا باڵا ده‌ست بن، گرووپ و باڵاده‌ستی حزبی و چه‌كداری به‌رقه‌رار بووه و ئاكامه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه ئه‌مڕۆ ده‌یبینین.
شه‌ڕی دژی داعش هاوپه‌یمانییه‌كی به‌هێزی نێوده‌وڵه‌تی درووست كرد. زۆر گرفتی ناوچه‌كه‌ی تا راده‌یه‌ك پاشه‌كشێ پێكرد. به‌ڵام به هه‌ڵه خوێندنه‌وه‌ی ئاماژه‌كان و بڕوا پێهێنانی پێشوه‌خته گوایه داعش كۆتایی پێهاتووه، كاری هاوپه‌یمانی خاو كرده‌وه و كێشه‌كانی گه‌رمتر كرد. له راستییدا داعش نه‌ك له رووی كلتووری و فه‌رهه‌نگییه‌وه به‌ڵكو له رووی سه‌ربازییشه‌وه ته‌واو نه‌بووه. بۆ ناوچه‌كه و جیهانیش مه‌ترسییه‌كی سه‌ره‌كییه. گرفتی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه هه‌مووان ده‌یانه‌وێت به سه‌ركه‌وتنی سه‌ربازی و مه‌یدانی نه‌ك به لێكتێگه‌یشتن شه‌ڕه‌كان كۆتایی پێبهێنن. بۆیه هێشتا ده‌رفه‌تی دانووستان لاوازن بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه. درێژه كێشانی شه‌ڕ و كێشه‌كان و نه‌بوونی سه‌قامگیری سیاسی و به‌هه‌ده‌ر دانی سامانی وڵاتان له شه‌ڕدا جگه له زیانه‌كانی ئێستایی گه‌وره‌ترین مه‌ترسین بۆ ئاینده. ده‌بنه مایه‌ی گواستنه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو. ناوچه‌كه له به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی دیكه‌دایه. كه وشكبوون و به بیابانبوون و گرفتی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاوه، كه ئه‌وه‌ش چه‌ندین قه‌یرانی دیكه له‌گه‌ڵ خۆی ده‌هێنێت بۆ ناوچه‌كه.
كوردستان له‌م ره‌وش و قه‌یرانانه به‌ده‌ر نییه. ده‌بێت به وریای كار بكات بۆ ئه‌وه‌ی له‌م ژینگه ئاڵۆزه‌دا به ئاسووده‌یی به‌ڕێوه‌بچێت. بۆیه هه‌وڵمانداوه و به‌رده‌وام ده‌بین بۆ ئه‌وه‌ی ستراتیژمان هه‌بێت بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م كێشانه. ستراتیژی ئێمه درێژكردنه‌وه‌ی سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستانه بۆ عێراق و ناوچه‌كه.
به تێڕوانینی ئێمه تاكه ڕێگه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان دانووستان و چاره‌سه‌ری سیاسییه. ئه‌وانه‌ی شه‌ڕی یه‌ك ده‌كه‌ن، ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ر به‌یه‌كه‌وه دانیشن. نكوڵیكردن و زه‌بر و زۆر كۆتایی به هیچ كێشه‌یه‌ك ناهێنێت و خه‌ڵك له داواكارییه‌كانیان سارد ناكاته‌وه. شه‌ڕ هیچ كێشه‌یه‌ك چاره‌سه‌ر ناكات. دواجار هه‌ر ده‌بێت بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر مێزی گفتوگۆ و بگه‌نه رێككه‌وتن و تێگه‌یشتن.
شه‌ڕ و خۆپڕچه‌ككردن بودجه و پاره‌یه‌كی زۆری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی به‌هه‌ده‌ر داوه.
نوێ ده‌كرێته‌وه..