هێزێكی ئێرانی بۆردومان ده‌كرێت

0

نوچه‌: ئاژانسه‌كان

سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، چەندین بنکەی سوپای قودسی ئێرانیان لە سوریا بۆردومان کردووە.

سوپای ئیسرائیل لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، وەڵامی ئەو موشەکانەیان داوەتەوە، کە لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە لە سوریاوە ئاراستەی ئیسرائیل کراون و بەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەکانیان چەندین بنکەی فەیلەقی قودس و چەکدارانی سەر بە ئێرانیان لە سوریا کردووەتە ئامانج.

سوپای سوریاش لەسەر ئەو هێرشانە بڵاویکردووەتەوە، بەرگری ئاسمانی وڵاتەکەیان لە دەروبەری دیمەشق چەند موشەکێکی ئیسرائیلیان خستووەتە خوارەوە.

ئیسرائیل دەڵێت، چەندین کۆگای چەک، دژە موشەک و بنکە و بارەگای سەربازییان لەناو بردووە، بەڵام رژێمی سوریا رەتی دەکاتەوە و لە بڵاوکراوەکەی تەنها ئاماژەی بە برینداربوونی چەند هاوڵاتییەکی مەدەنی و زیان گەیاندن بە چەند ماڵێک داوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com