نوچەنێت
وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له ده‌ڵێت، له ناوچه‌یه‌كی پڕ له ناسه‌قامگیری سه‌خته ئاشتی به‌ر قه‌رار بێت، فه‌ره‌نسا هەمیشە له كوردستان رۆڵی هه‌بووه.
ئه‌مڕۆ ١٩-١١-٢٠١٩، دیداری ئاشتی و ئاسایشی رۆژهه‌ڵات له زانكۆی ئه‌مریكی له دهۆك ده‌ستیپێكرد بێرنارد کۆشنەر، وەزیری پێشووی دەرەوەی فەرەنسا لە رۆژی یەکەمی دیدارەکەدا گوتارێکی پێشکەش کرد.
بێرنارد كۆشنه‌ر، له پانێڵه‌كه‌دا، گوتی: له ساڵی (١٩٧٤) بۆکارکردن هاتمە عێراق، ئه‌و كاته كوردستان وه‌ك ئێستا نه‌بوو، دهۆك لادێیه‌كی بچووك بوو بەڵام ئێستا زۆر پێشکەوتووە. له ڕابردوو و ئێستاشدا، هه‌میشه فه‌ره‌نسا یاریزانێكی گرنگ بووه لە کوردستان، به تایبه‌تی له سه‌رده‌می میتران، كه زۆر دۆستی كورد بوو.
کۆشنەر هەورەها گوتی: ئەستەمە لە ناوچەیەکی پڕ لە کێشەی وەک ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئاشتی بەرقەراربێت.