نوچەنێت
پارێزگاری نه‌ینه‌وا، ڕه‌تیكرده‌وه ده‌ستی له كار كێشابێته‌وه و دەڵیت، بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا نایاساییە.
ئەمڕۆ سێشەممە، ١٩-١١-٢٠١٩، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، بەکۆی دەنگ پارێزگار “مه‌نسور مه‌رعید” پارێزگاری نەینەوای له كار لادا.
میدیای عێراقی، لێدوانی گوتەبێژێکی به ناوی پارێزگاری نه‌ینه‌وا بڵاوکردەوە کە دەڵێت”هه‌موو ئه‌و بڕیارانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا ده‌ریكردون یاسایی نین، چونكه له كۆتایی مانگی ڕابردوودا، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی هه‌ڵوه‌شاندوه‌ته‌وه و ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه له ڕووی شه‌رعییه‌وه هیچ بنه‌مایه‌كی نییه”.
دوای بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا مەنسور مەرعید رایگەیاند، داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی نه‌كردووه و ئه‌و نوسراوه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه له باره‌ی داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی دروستکراوە.