نوچه: موردای
ئه‌ندامێكی سه‌رکردایه‌تی پارتێكی ڕۆژهه‌ڵات ڕایده‌گه‌یه‌نێت، دەزگای سەركوتی كۆماری ئیسلامی لەماوەی ئەم چەند ڕۆژە بە توندترین شێوە بەرەوڕووی خەڵكی بێ دیفاع بووەتەوە. ده‌شڵێت ”زۆرترین قوربانی لەشارەكانی كوردستانە”.
ناڕەزایەتییەکان دژی گرانکردنی بەنزین لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەردەوامن. ناڕەزایەتییەکان لە ئێوارەی هەینییەوە لە چەند شارێک دەستیانپێکرد و فراوانتر بووە و زۆربەی شار و پارێزگاکانی ڕۆژئاوا، ڕۆژهەڵات، ناوەڕاست و باشووری ئێرانی گرتووەتەوە. كه به هۆیه‌وه زیاتر له ٥٠ كوژرا و سه‌دان برینداری لێكه‌وتووه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها زۆرته‌ین زیانه گیانییه‌كان له به‌ر كورد كه‌وتووه كه نزیكه‌ی ٤٠ كوژرا و ژماره‌یه‌كی زۆر بریندار ده‌بێت.
له‌لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه، عه‌تا ناسر سه‌قزی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان (رۆژهه‌ڵات)، له‌باره‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران رایگه‌یاند: دەزگای سەركوتی كۆمار ئیسلامی لەماوەی ئەم چەند رۆژە بە توندترین شێوە بەرەو ڕووی خەڵكی بێ دیفاع بووەتەوە. سەرەڕای ئەوەی لە هەموو شارەكانی ئێران ئەو توندوتیژیی و دڕندەییەی هێزە سەركوتگەری رژیم بەرچاو دەكەون و بە ئاشكرا خەڵك دەكوژن، بەڵام دەبینین رێژەی توندوتیژییەكە لەكوردستان بە ئاشكرا لەسەرەوەیە و بەكرێگیراوانی رژیم بە فیشەك وەڵامی خەڵكی ناڕازی دەدەنەوە.
عه‌تا ناسرسه‌قزی ده‌شڵێت، ژمارەیەكی خۆپیشاندەر بە گوللەی هێزەكانی رژێم كوژراون و برینداربوون، كە بەداخەوە كوردستان لەمەشدا زۆرترین قوربانی داوە‌و زۆربەی كوژراو بریندارەكان لەشارەكانی كوردستانە.
ئه‌وه ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه له‌و بڕوایه‌دایه، كه ئەگەر ئەمجارەش دەزگای سەركوت و داپۆڵسینی كۆماری ئیسلامی بتوانێ ناڕەزاییەكان سەركوت بكات، نیشانەی ئەوە نییە، كە كۆتایی بە ئەو ناڕەزاییانە هاتووە، من پێموایە كۆماری ئیسلامی لە دواساتەكانی تەمەنی نگریسی خۆیەتی و ئەگەر بشتوانێ بۆ ماوەیەكی كاتیی بە سەركوت و قەتڵوعام خەڵك بێدەنگ بكات، بەڵام بۆی دەركەوتووە، كە خەڵك خوازیاری روخانی كۆماری ئیسلامین‌و چیتر بێدەنگ نابن.
له‌باره‌ی په‌یامی لایه‌نه‌كان بۆ خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵات، ناسرسه‌قزی گوتی ”داوا لە خەڵكی كوردستان، بەتایبەت هەڵسوڕاوانی مەدەنی و رێكخەرانی ناڕِەزاییەكان دەكەین، وەك شێوازی ئەم چەند ساڵەیان لە هیدایەتی ناڕەزاییەكان لێهاتووی خۆیان نیشانداوە، هەوڵبدەن كەمترین بیانوو بە هێزە دڕندەكانی كۆماری ئیسلامی بدرێت و ڕێگە لە كوشتار بگیرێت. هه‌روه‌ها داوا لەخەڵكی كوردستان دەكەین بە یەكگرتووی زیاترەوە ئامادەی ناڕەزاییەكان بن و دڵنیاشیان دەكەینەوە ئێمه وه‌ك كۆمه‌ڵه، بە هەموو هێز‌و توانای خۆیەوە پشتگیری‌یان لێدەكات.