قاسم سولەیمانی لە کەوتنی عەبدولمەهدی ڕێگربووە

0

نوچە-ڕۆیتەرز

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، بە گێڕانەوە لە سەرچاوەکان نزیک لە موقتەدا سەدر و هادی عامری، ئاشکرای دەکات، کە قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی ئێران، لە کۆبوونەوەیەکی داخراودا، کە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو بەڕێوەچووە، ڕێگر بووە لە بەردەم کەوتن و دوورخستنەوەی عادل عەبدولمەهدی لە پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق.

دوابەدوای دەستپێکردنی نائارامی و  خۆپیشاندانەکانی عێراق، موقتەدا سەدر، سەرۆکی ڕەوتی سەدر، خوازیاری ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پیشوەختە بوو.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسی ڕۆیتەرز، سەدر داوای لە هادی عامری کردبوو، کە بۆ لادانی سەرۆکوەزیران هاوکاری بکات، بەڵام لە کۆبوونەوەکەدا، قاسم سولەیمانی داوای لە عامری کردووە، کە دەنگیان بخەنە پاڵ عادل عەبدولمەهدی، تاکو لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە.

گوتەبێژانی سەدر و عامری تاکو ئێستا لە بارەی ئەم هەواڵەی ئاژانسی ڕۆیتەرز هەڵوێستی فەرمییان وەرنەگرتووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com