هۆكاره‌كانی كه‌مبوونه‌وه‌ی كاره‌با ده‌خرێته‌ڕوو

0

نوچه‌: مورادی

گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بەھۆی دابەزینی پلەی گەرما، بڕی بەرھەمھێنانى كاره‌با بەشی پێداویستی ھەرێمی کوردستان نەکات و ده‌شڵێت ”ناتوانرێت پێدانی کارەباى نیشتمانى زیاد بکرێت”.

لچه‌ند رۆژێكه‌ پێدانى كاره‌باى نیشتمانى له‌ پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان كه‌م بووه‌ته‌وه‌، به‌مه‌ش پێشبینی ده‌كرێت وه‌ك ساڵانی پێشووتر تاكو كۆتایی وه‌رزی سه‌رما له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خواستی زۆر له‌سه‌ر كاره‌با هه‌یه‌ و به‌رهه‌مهێنانیش سنوورداره‌ ناتوانرێت پێدانی زیاتر بكرێت.

له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت به‌ نوچه‌، ئومێد ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، له‌باره‌ی كێشه‌ی كه‌می كاره‌با راگەیاند: “تا ١٥ى ئەم مانگە پێدانی کارەبای نیشتمانی سەروو ٢٠ كاتژمێر بوو، بەڵام بەھۆی ھاتنی شەپۆلێکی سەرما، فشارێکی زۆری لەسەر دابەشکردنی کارەبا دروست كردووه‌، بۆیە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا نەتوانراوە پێدانی کارەبا وەک پێوست بە ھاوبەشەکان بدرێت”.

گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا ده‌ڵێت “لە دوای ھاتنی شەپۆلی سەرما پێدانی کارەبا لە پارێزگاکان بەڕێژەی بەرچاو بۆ خوار ١٥ كاتژمێر دابه‌زیوه‌”.

لەبارەی زیادکردنه‌وه‌ی كاتژمێره‌كانی پێدانی کارەبای نیشتمانی ئومێد ئەحمەد ده‌ڵێت “خواستی زۆر لەسەر به‌كارهێنانى کارەبا ھەیە، ئەمه‌ش وا دەکات نەتوانرێت پێدانی کارەباى نیشتیمانى زیاد بکرێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com