نوچه
ئه‌مڕۆ كاره‌كانی دیداری “ئاشتی و ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست” ده‌ستپێكرد و سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌شدار ده‌بێت له دیداره‌كه‌دا. هاوكات سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به وتارێك به‌شداری ده‌كات.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه ١٩-١١-٢٠١٩)، دیداری “ئاشتی و ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست” له زانكۆی ئه‌مریكی له دهۆك ده‌ستپێكرد. مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له دیداره‌كه‌دا به‌شدار ده‌بێت.
هاوكات نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به وتارێك به‌شداری ده‌كات. له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش چه‌ندین كه‌سایه‌تی و شاره‌زای كاروباری سیاسیی و ئاسایش به‌شدار ده‌بن.