نوچه: ئاژانسه‌كان
مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا دووپاتی كرده‌وه، له به‌رده‌وامی خۆپێشاندانه‌كانی عێراق له دژی ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاته‌كه‌یان، واشنتۆن سزای ئابووری به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی عێراقیدا ده‌سه‌پێنێت.
پۆمپییۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له باره‌گای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند “له‌كاتێكدا به‌رپرسانی عێراق بوونه‌ته سه‌رچاوه‌ی نه‌هامه‌تی بۆ گه‌لی عێراق، ئێمه چیتر ناتوانین له‌و دۆخه ده‌سته‌وه‌ستان بین، كه له‌و وڵاته ده‌گوزه‌رێت”.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه “ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان هه‌موو ده‌سه‌ڵاته شه‌رعییه‌كانی به‌كارده‌هێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی سزا به‌سه‌ر ئه‌و به‌رپرسه گه‌نده‌ڵانه‌ی عێراقدا بسه‌پێنێت، كه سامانی خه‌ڵكی عێراق ده‌دزن و هه‌وره‌ها به‌سه‌ر ئه‌وانه‌شدا، كه خۆپێشانده‌ران ده‌كه‌نه ئامانج”، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به ناوی هیچ به‌رپرسێك بكات.