زلهێزه‌كان پشتیوانی خۆیان لە خۆپیشاندەرانی ئێران ڕاگه‌یاند

0

نوچە-ئاژانسەکان

دوای ئەوەی، کە فەرەنسا و ئەڵمانیا، بە شێوەی فەرمی سەرکوتی خۆپیشاندانەکانی ئێرانیان لە لایەن حکوومەتی ئەم وڵاتەوە ئیدانە کرد، دوو بەرپرسی باڵای ئەمریکاش دەنگی خۆیان خستە پاڵ خۆپیشاندەرانی ئێرانی.

برایان هوک، بەرپرسی دۆسیەی ئێران لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە کەناڵی سکای نیوزی عەرەبی ڕاگەیاند: سیاسەتی هەناردەکردنی شۆرش بۆ عێراق و لوبنان و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە شکستی هێناوە و ئێستا خودی حکوومەتی ئێران لەگەڵ ناڕەزایی و خۆپیشاندان بەرەوڕوویە.

بە گوتەی برایان هوک، رژێمی ئێران نەیتوانیوە وەڵامدەر بێت و ئەرکەکانی خۆی ڕاپەڕێنێت.، ئەمەش بۆتە هۆکاری ماندوو بوون و بێزاربوونی خەڵکی ئێران.

برایان هوک، بە ئاشكرا پشتیوانی خۆی بۆ خۆپیشاندەرانی ئێرانی خسته‌ڕوو.

لە لایەکی دیکەوە، سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا، ئێرانی وەک گەورەترین سپۆنسەری تیرۆر لە جیهاندا وەسف کرد و گوتیشی، کە ئەمریکا پاڵپشتی خۆپیشاندەرانی ئێرانیە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com