نوچەنێت
شەوی ڕابردوو لە قەزای سەیدسادق، ئۆتۆمبێلێک لە هاووڵاتییەک دەدات و بە هۆیەوە گیان لەدەستەدەدات، دواتر شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە تەرمەکە بەجێدەهێڵێت.
بەپێی ئەوزانیاریانەی دەست نوچە کەوتووە، ئەو هاووڵاتییەی گیانی لەدەستداوە خەڵکی قەزای شنگالە و لە دوای هاتنی داعش بۆ ناوچەکانی شنگال، ئەو خێزانە ڕوویان لە هەرێمی کردووە و لە قەزای سەیدسادق نیشتەجێ بوونە.
ڕووداوەکە کاتژمێر ١١ی شەوی ڕابردوو روویداوە، لەسەر شەقامە تازەکەی سەیدسادق ــ هەڵەبجە، نوچەنێت بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر چەند جارێک پەیوەندی کرد بە بەڕێوبەری پۆلیسی قەزای سەیدسادقەوە، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەکەی نەدایەوە.