نوچە
پێگەی فەرمی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، پەرلەمان پێشنیازی یاسای ماف و ئه‌ركی نه‌خۆش ئاراسته‌ی حكومه‌ت دەکات.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی پەرلەمانی کوردستان، کە لە پێگەی فەرمی پەرلەمانی کوردستان بڵاوکراوەتەوە هاتووە” به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی پێشنیازى یاسای ماف و ئه‌ركی نه‌خۆش و چه‌ند پرسێكی دیكه، به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه ١٨-١١-٢٠١٩، لیژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی و ژینگه‌و مافی به‌كاربه‌ر له په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیی د.سه‌باح مه‌حمود سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیارده‌رو ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه كۆبووه‌وه”.
ئاماژە بەوەکراوە، پێشنیازى یاسای ماف و ئه‌ركی نه‌خۆش كه له‌دانیشتنه‌كانی ڕابردووی په‌رله‌مان خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ كراوه‌و ئاراسته‌ی هه‌ردوو لیژنه‌ی ناوبراو كراوه به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی ڕاپۆرتی هاوبه‌ش له‌باره‌یه‌وه، دوای گفتوگۆی ئه‌ندامان به‌كۆی ده‌نگی ئه‌ندامانی هه‌ردوو لیژنه بڕیاردرا له‌ڕێگه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانه‌وه ئه‌م پێشنیازى یاسایه ئاراسته‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكرێت.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا، هاتووە”به‌مه‌به‌ستی ده‌وڵه‌مه‌ندكردن و وه‌رگرتنی ڕاوبۆچوونیان و دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی لیژنه‌ی ته‌ندروستی و لیژنه‌ی یاسایی ئه‌نجام ده‌درێت و ڕاپۆرتی كۆتایی ئاماده ده‌كرێت و ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی ده‌كرێت بۆ خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م”.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە”هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاری دروستكردنی لیژنه‌یه‌كی لاوه‌كی درا كه له داهاتووه‌كی نزیك سه‌ردانی پارێزگای سلێمانی بكه‌ن و له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستی ئه‌و پارێزگایه و ژماره‌یه‌ك له‌نه‌خۆشخانه‌كان و دامه‌زراوه ته‌ندروستیه‌كان به‌سه‌ربكه‌نه‌وه بۆ له‌نزیكه ئاگاداربوون له كاره‌كان و یاداشت كردنی كێشه‌و كه‌موكوڕییه‌كان به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمی گونجاو بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، هاوكات لیژنه‌كه سه‌ردانی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ده‌كه‌ن بۆ له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له ڕه‌وشی كۆگای ده‌رمانی ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌یه بۆ دڵنیابوون له هه‌بوونی مه‌رجه ته‌ندروستییه‌كان”.