به ڤیدیۆ…په‌رژینه سنوورییه نامۆكه‌ی نێوان عیراق و عه‌ره‌بستانی سعودی
نوچە.نیت.خەندان
ده‌سه‌ڵاتدارانی عه‌ره‌بستانی سعودی به‌درێژایی سنووری وڵاته‌كه‌یان له‌گه‌ڵ عیراق، به پێشكه‌وتووترین ته‌كنه‌لۆجیا سنووره‌كانیان ده‌پارێزن.
به‌مدواییه و به‌هۆی خراپبوونی بارودۆخی ئه‌منیی عیراقه‌وه، حكومه‌تی ریاز بڕیاریدا به درێژایی 900 كلیۆمه‌تر سنووری وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ عیراق ته‌لبه‌ند بكات و به‌وجۆره خۆی له نه‌هامه‌تییه‌كانی به‌غدا به‌دوور بگرێت.
به‌رپرسانی عه‌ره‌بستانی سعودی هه‌موو ئاسانكارییه‌كیان بۆ پاراستنی سنووره‌كانیان له‌گه‌ڵ عیراق كردووه و له‌م هه‌وڵه‌شیاندا په‌رژینه سنوورییه‌كه به‌كامێر چاودێری ده‌كرێت كه ئاماژه بۆ ناوه‌ندی كۆنتڕۆڵكردن ده‌نێرێت سه‌باره‌ت به هه‌ر دزه‌كردن یان به‌قاچاغبردن یان كارێكی نایاسایی.