سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە

0

نوچەنێت

سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە: رێكاری یاسایی دژی ئه‌و سایت و رۆژنامانه‌ ده‌گرێته‌ به‌ر، كه‌ هه‌واڵی ناڕاست بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌.

سه‌رۆكایه‌تی داواکاری گشتیی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە. تێیدا دەڵێن: ئه‌وان هیچ سكاڵایه‌كیان له‌ باره‌ی هه‌واڵی سایتێكی ئه‌مه‌ریكی پێنه‌گه‌یشتووه‌ و كاریان له‌ باره‌ی هیچ هه‌واڵێكی ناڕاست نه‌كردووه‌.

ده‌قی رونكردنه‌وه‌كه‌:

دوای ئاگاداربوونمان لە چەند هەواڵێکی ناڕاست و دروست کە لە چەند سایت و رۆژنامەیەک بڵاوکراوەتەوە، کە گوایە سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی بەدواداچوون دەکات لەسەر کڕینی ڤێلایەک لە لایەن سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە لە چەند سایتێکی ئه‌مه‌ریکی هەواڵەکە بڵاو کرابوەوە، ئێمە وەکو سەرۆکایەتی داواکاری گشتی پێتان رادەگەیه‌نین، کە دام و دەزگاکەمان بەهیچ شێوەیەک سکاڵا و بابەتی لەم جۆرەی بە دەست نەگەیشتووە و کارمان لەسەر نەکردووە و ئەم هەواڵانە دوورە لە راستی و درووستی، ئێمەش وەکو سەرۆکایەتی داواکاری گشتی رێککاری یاسایی دەگرینەبەر بەرامبەر بەم سایت و رۆژنامانەی کە ئەم جۆرە هەواڵانە بڵاو دەکەنەوە کە دەبێتە هۆی لەکەدار کردنی دەزگاکەمان.

لەگەڵ رێزدا.

18/11/2019 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com