نوچە-تایبەت
سەرچاوەکانی زانیاری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، باس لە بەردەوام بوونی خۆپیشاندانەکان لەم شار و ناوچەکانی کوردستان دەکەن.
وەک ڕۆژانی ڕابردوو، هێڵەکانی ئینتەرنێت بە تەواوی داخراوە و کۆی پەیوەندییەکان و هاتوچۆ لە ژێر چاودێری وردی هێزە ئەمنییەکاندایە.
سەرچاوەیەک لە شاری کرماشان باس لەوە دەکات، کە لانی کەم ١٥ کەس لە شاری کرماشانی ڕۆژهەڵات گیانیان لە دەست داوە کە بە تێکڕایان کوردن و نیشتەجێی شاری کرماشان بوونە.
بە گوێڕەی سەرچاوەکە، بریندارەکان لە ترسی لێپێچینەوە و دەستگیرکران ڕەوانەی نەخۆشخانەکان ناکرێن.
دۆخی نائاسایی لە مەریوان و شارەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەردەوامە و بە گشتیی هێڵەکانی ئینتەرنێت داخراون.