پەرلەمانتارێک: پڕۆژەیاساکان کەموکورتی زۆریان تێدایە

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی لە پەڕلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژی سێشەممە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ پەسەندکردنی ژمارەیەک پڕۆژەیاسا کۆدەبێتەوە.                                                                                                 

بە هۆی سەرهەڵدانی خۆپیشاندەکانی عێراق و داواکاری خۆپیشاندەران بۆ چاکسازی، پەرلەمانی عێراق لەماوەی مانگێکدا زۆرترین پڕۆژەیاسای پەسەندکردووە.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، شێروان دوبەردانی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، سەبارەت بە پەسەندکردنی پڕۆژەیاساکان لە پەرلەمان، ڕایگەیاند”بڕیارە ڕۆژی سێشەممە ١٩-١١-٢٠١٩، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە مەبەستی پەسەندکردنی ژمارەیەک پڕۆژەیاسا، کە پێشوتر خوێندنەوەیان بۆکراوە کۆبێتەوە، ژمارەی ئەو پڕۆژەیاسایەنەش کە بڕیارە دەنگیان لەسەر بدرێت نزیکەی ٧ پڕۆژەیاسایە”.                                                             

دوبەردانی، دەڵێت”بەگشتیی ئەو پڕۆژەیاسایانەی ئێستا دێنە پەرلەمانی عێراق، کە موکورتی زۆریان تێدایە، وەک فراکسیۆنی پارتی و فراکسیۆنە کوردستانییەکان تێبینی زۆرمان لە سەریان هەبووە، بەتایبەتی ئەو بابەتانەی، کە پەیوەندیدارن بە هەرێمی کوردستانەوە، بەشێک لەو گۆڕانکارییانەش کە کراون بەفشاری فراکسیۆنە کوردستانیەکان بووە”.                                                                                                                                           

پەرلەمانتارەکەی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، دەڵێت”یەکێک لەو پڕۆژەیاسایانەی بڕیارە ڕۆژی سێشەممە دەنگی لەسەر بدرێت پڕۆژەیاسای (ئەوەت لەکوێ بوو)ـە کە خوێندنەوەی دووەمی بۆکراوە، هەندێک بڕگەی پڕۆژەیاساکە   لەسەر پێشنیاری فراکسیۆنە کوردییەکان گۆڕانکاری تێدا کراوە”.                                                                              

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com