تا ئێستا ٣٥خۆپیشاندەر بوونە قوربانی

0

نوچەنێت

بەهۆی خۆپیشاندانەوە هێزە ئەمنییەکانی ئێران، تا ئێستا ٣٥ کەسیان کوشتووەو دەیان کەسیش برینداربوونە.

ڕێکخراوی (هەنگاو) بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، دوێنێ یەکشەممە، ١٧- ١١-٢٠١٩، هێزەکانی سوپای پاسداران لە شاری بۆکان، ٥ هاووڵاتییان کوشتووە کە یەکێکیان کچە بەناوی(شلیر دادوەند).

بەهۆی ڕاگرتنی هێڵەکانی ئینتەرنێت لە ئێران، بە ئەستەم دەتوانرێت توندوتیژییەکان بەڕای گشتیی بگەێنرێت، بەڵام بەپێی دوایین ئامارە نا فەرمییەکان ٣٥ خۆپیشاندەر بوونە قوربانی و دەیان بریندار هەن. ئەم قوربانییانە زیاتر لە ڕۆژهەڵاتی کووردستان لە شارەکانی( مەریوان، سنە، جوانڕۆ، کرماشان و بۆکان)ن.

هەروەها خۆپیشانادان لە شارەکانی (شیراز، تاران و تەورێز) بەردەوامە، هێزە ئەمنییەکان لەچەند لایەکەوە تەقە لە خۆپیشاندەران دەکەن.

هەر بەپێی زانیارییەکان، تەنی لەرۆژی ڕابردوو ٥ کەس لە شاری بۆکان کوژراون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com