نوچەنێت
هاووڵاتیانی شاری سلێمانی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا، به گرنگ ده‌زانن و ده‌ڵێن، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له ڕابردوودا سه‌لماندویه‌تی به سیاسه‌تی ڕه‌وان و دوربینی و دیبلۆماسییه‌تی كارامه، كێشه‌كانی له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كوردستان چاره‌كردووه، پسپۆڕێكی یاساییش ده‌ڵێت، سه‌رۆكی هه‌رێم دووپه‌یامی گرنگی دایه به‌غدا.
ئه‌کره‌م سیوه‌یلی، هاووڵاتییه‌کی شاری سلێمانییه، بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: “نێچیرڤان بارزانی له دوای ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر، ئه‌و ئابڵۆقه سه‌پێنراوه‌ی سه‌رهه‌رێمی کورستانی تێکشکاند و، له نێوخۆشدا ئاشته‌وایی په‌ره‌پێدا و، هه‌رێمی کوردستانی به‌ره‌و که‌ناری ئارامی برد، بۆیه سیاسه‌تی و دیپلۆماسییه‌تی كارامه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له ڕابردوودا، ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستییه‌یه که له سه‌ردانی ئه‌م جاره‌شدا کوردستان له ناهه‌مواری به‌دوور ده‌گرێت.
هاژه محه‌ممه‌د- فه‌رمانبه‌ر، سەبارەت بەسەردانەکەی سەرۆکی هەرێم ڕایوایە “نێچیرڤان بارزانی به‌رده‌وام ده‌ستپێشخه‌ری هه‌بووه بۆ چارەسه‌ری کێشه‌کان، به بێ جیاوازی خزمه‌تی شاره‌کانی هه‌رێمی کوردسانی کردووه، هه‌میشه له‌سه‌ر ئاراسته‌یه‌كی دروست كاریكردووه، سه‌ردانی ئه‌مجاره‌شی بۆ به‌غدا، بێگومان كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا و مافه یاسایی و ده‌ستوورییه‌كانی گه‌لی كوردستان دەبێت، په‌یامێكیشه بۆ گه‌لی ناڕازی عێراق، كه هه‌رێمی كوردستان دژی خواسته‌كانی شه‌قامی عێراقی نییه”.
جه‌لال قادر گه‌یلانی، پسپۆڕی یاسایی سەبارەت بەم سەردانە گوتی”سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ به‌غدا، توانی دوو په‌یامی گرنگ بداته سیاسه‌تمه‌دارانی عێراقی، که ئه‌وانیش، پشگیری له داواکارییه‌کانی خۆپیشانده‌ران و، جه‌ختکردنه‌وه له ماف و خواسته‌کانیان، هه‌روه‌ها ئاگادارکردنه‌وه‌ی کاربه‌ده‌ستانی به‌غداد بوو له باره‌ی ده‌ستوور و مافه‌کانی هه‌رێمی کوردستان، چونکه هه‌رێمی کوردستان به‌ده‌رنییه له هه‌ر پرسێک که دێته پێش”.
گه‌یلانی هەروەها گوتی”سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، هه‌میشه پرسه نیشتیمانییه‌کانی له‌به‌رچاوگرتووه و، هه‌وڵی خۆشگوزه‌رانی هاووڵاتیانیش، یه‌کێ بووه له ئامانجه‌کانی، له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم و وڵاتانی ئیقلیمیش به سیاسییه‌کی حه‌کیم ناوزه‌ند ده‌کرێت”.