نوچە-ئاژانسەکان
عەلی لاریجانی، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ دووشەممە،١٨ /١١/٢٠١٩ ڕایگەیاند: کە دەستی دەرەکی لە پشتەوەی خۆیشاندانەکانی ئێران بوونی هەیە.
بە گوتەی سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، هەڵوێست و بەیاننامەی فەرمی بەرپرسانی ئەمریکا بۆ پشتیوانیکردن لە خۆپیشاندەرانی ئێران، تەنها بە ئامانجی تێکدانی باری ئاسایشی ناوخۆی ئێرانە.
لاریجانی دەڵێت: بەرامبەر بە ئەمریکا و هێزەکانی دژبەری ئێران یەکدەنگن و ڕێگە نادەن ئاسایشی وڵات بکەوێتە مەترسییەوە.
هەر ئەمڕۆ دووشەممە، بە بڕیاری حکوومەتی ئێران قوتابخانەکانی چەند شاری گەورەی ئێران دادەخرێن.