نوچە-تایبەت
بە گوێرەی سەرچاوە مەیدانییەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە، ڕۆژی ڕابردوو بەهۆی نەبوونی هێڵەکانی ئینتەرنێت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و داخرانی لە لایەن حکوومەتەوە، زانیارەکان لە بارەی ڕەوشی خۆپیشاندانەکان وەک پێویست نەگەیشتە میدیاکان و ڕای گشتی لێی بێ ئاگا بوون.
سەرچاوەیەک بە نوچە نێتی راگەیاند: چەند خاڵێک لە خۆپیشاندانەکانی ڕۆژی ڕابردووی شارەکانی ڕۆژهەڵات سەرنجڕاکێش بوون.
یەکەم: داخرانی هیڵەکانی ئینتەرنێت بە ڕووی خەڵکی ڕۆژهەڵات.
دووەم: توندتدتربوونی دروشمەکانی خۆپیشاندەران لە دژی حکوومەتی ئێران.
سێیەم: کاردانەوەی توندوتیژی هێزە ئەمنییەکان بەرامبەر بە خەڵکی ڕۆژهەڵات.
چوارەم: بەشداری ڕێژەیەکی بەرچاو لە ژنانی ڕۆژهەڵات لەم خۆپیشاندانە.
پێنجەم: تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران لە خۆپیشاندەران و هەروەها بەکارهێنانی گازی فرمێسک ڕێژ.
شەشەم: داخستنی نەخۆشخانە و دەرمانگاکان بە ڕووی بریندارەکان.
حەوتەم: هێنانی هێزی سەرکوت لە شارەکانی دیکەی ئێران بۆ کوردستان هاتبوون.
هەشتەم: بەرزبوونەوەی ڕێژەی کوژراو و بریندارەکان، بە جۆرێک کە تەنها لە شارەکانی جوانڕۆ ومەریوان نزیکەی هەشت کەس شەهید بوونە و لە شارەکانی بۆکان، مەریوان، سنە و جوانڕۆ دەیان کەسی لە هاووڵاتیان بریندار بوونە.
هەروەها ژمارەیەکی دەیان کەسی لە خۆپیشاندەران دەستگیرکرانە و ڕەوانەی گرتووخانەکان کراون.
لە ئێستادا حکوومەت، دۆخی نائاسایی لە شاروناوچەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات ڕاگەیێندراوە.