نوچەنێت
تۆمەتبارێک بەبڕێک پارەی ساختەوە دەستگیر دەکرێت. لە ئێستادا لە ژێر لێکۆڵینەوەیە.
پۆلیسی سلێمانی ڕاگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە” مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەرا تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردوە، بڕی ٦٠٠ دۆلاری ئەمریکی ساختەی پێبووە، ویستوویەتی لەناو بازاڕی سلێمانی ساخی بکاتەوە”.
بەپێی راگەیێندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی، دوای چاودێریکردنو کۆکردنەوەی زانیاری ورد لەسەر تۆمەتبارەکە، لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەرا توانرا تۆمەتبار بەناوی (م، ت، ب) دەستگیر بکرێت. بەپێی ماددەی (٢٨٩-٢٩١) لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبار کراوەتەوەو دۆسیەکەی ڕەوانەی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان کراوە، بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر.