نوچەنێت
وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی کوردستان، نوسینگەی پاسپۆرتی لە قەزای سۆران کردەوە و رایگەیاند: کە بەمزوانە لە شارۆچکەیەکی تر نوسینگە دەکرێتەوە.
رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کاتی کردنەوەی نووسینگەی پاسپۆرت لە قەزای سۆران ڕایگەیاند: حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە خزمەتکردنی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە و سوپاسی پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا و وەزیری ناوخۆی حکوومەتی عێراق دەکەین، کە هاوکاربوون لە کردنەوەی ئەو نووسینگەیە.
هاوکات رێبەر ئەحمەد گوتی: بەمزوانە نووسینگەی پاسپۆرت لە شارۆچکەی چەمچەماڵ دەکەینەوە و لە داھاتووشدا لە كۆیە، زاخۆ و ئاکرێ دەكرێتەوە.