نوچه: مورادی
به‌رپرسێكی باڵای پارتێكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان رایده‌گه‌یه‌ینێت، هاتنە سەرشەقامی خەڵكی توڕە، تەنیا بە گرانبوونی بەنزینەوە گرێ نەدراوە، بەڵكو ڕق و بێزارییەكی پەنگ خواردوەی خەڵكە لە سیاسەت و دەسەڵاتی ڕەشی كۆماری ئیسلامییه.
ناڕەزایەتییەکان دژی گرانکردنی بەنزین لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەردەوامن. ناڕەزایەتییەکان لە ئێوارەی هەینییەوە لە چەند شارێک دەستیانپێکرد و فراوانتر بووە و زۆربەی شار و پارێزگاکانی ڕۆژئاوا، ڕۆژهەڵات، ناوەڕاست و باشووری ئێرانی گرتووەتەوە. كه به هۆیه‌وه زیاتر له ٥٠ كوژرا و سه‌دان برینداری لێكه‌وتووه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها زۆرته‌ین زیانه گیانییه‌كان له به‌ر كورد كه‌وتووه كه نزیكه‌ی ٤٠ كوژرا و ژماره‌یه‌كی زۆر بریندار ده‌بێت.
له لێدوانه‌كی تایبه‌ت به نوچه، عه‌تا ناسر سه‌قزی، ئه‌ندامی كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكیشانی كوردستان (ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان)، له‌باره‌ی ئاڵۆزی و ناڕه‌زایه‌تییه به‌رینه‌كانی ئێران ڕایگه‌یاند: خۆپیشاندانەكانی ئەم دواییە، كە ماوەی سێ ڕۆژە زۆربەی شارەكانی ئێران و كوردستانی گرتوەتەوە، لەدوای بڕیارێكی نابەجێی دەسەڵاتدارانی تارانە بۆ زیادكردنی نرخی بەنزین، ئەمەش لەكاتێكدایە لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوو خەڵكانی ئێران بەهۆی داڕمانی ئابووری كۆماری ئیسلامی و پەرەسەندنی هەژاریی لە خراپترین دۆخدا دەژین و بێكاری و ڕووڕەشی زیاتر لە هەموو كاتێك لەماوەی دەسەڵاتی ڕەشی رژێمی ئێران بەرۆكی بەخەڵك گرتووە.
عه‌تا ناسر سه‌قزی ئاماژه به‌وه‌ده‌دات، كه بەرپرسانی كۆماری ئیسلامی لەبەرامبەردا بەجێگەی ئەوەی كۆتایی بە سەرەڕۆییەكانیان لە دەرەوەی سنووركانی ئێران بهێنن و ئەو پاره و سامانەی ساڵانە بۆ گروپە تیرۆریستییەكان لە وڵاتانی ناوچەكە خەرجی دەكەن، كە بە پێی راپۆرتێكی ئەم دواییانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، رژێم ئێران ساڵانە زیاتر لە یەك ملیار دۆلار یارمەتی گروپە تیرۆریستییەكانی لەناوچەكە دەكات، لەبەرامبەردا ژیانی خەڵكی لە ئێران وەك دۆزەخ لێكردوە‌و ئەوەی بۆیان گرنگ نییە دابینكردنی ژیانێكی سەرەتاییە بۆ خەڵكی ئێران.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه پێیوایه، هاتنە سەرشەقامی خەڵكی توڕە، تەنیا بە گرانبوونی بەنزینەوە گرێ نەدراوە، بەڵكو رق و بێزارییەكی پەنگ خواردوەی خەڵكە لە سیاسەت و دەسەڵاتی ڕەشی كۆماری ئیسلامی، كە لەماوەی چوار دەیە دەسەڵاتی خۆی، ئێرانی چەندین سەدە بەرەو دواوە بردووە، هەر ئەمەشە وایكردوە بڕژێنە سەر شەقامەكان و دژ بە كۆماری ئیسلامی دروشم بدەن.