نوچه: مورادی
چالاكوانێكی سیاسیی ڕۆژههڵاتی كوردستان ڕایدهگهیهنێت، کورد لە ڕۆژھەلاتی کوردستان چاونەترسانە تر لە بەرامبەر سەرکوتی کۆماری ئیسلامی، ڕادەپەڕن و رادیکاڵانەتر بە گژ ھێزە سەرکوتکەرەکاندا دەچنەوە.
ناڕەزایەتییەکان دژی گرانکردنی بەنزین لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەردەوامن. ناڕەزایەتییەکان لە ئێوارەی هەینییەوە لە چەند شارێک دەستیانپێکرد و فراوانتر بووە و زۆربەی شار و پارێزگاکانی ڕۆژئاوا، ڕۆژهەڵات، ناوەڕاست و باشووری ئێرانی گرتووەتەوە. كه به هۆیهوه زیاتر له ٥٠ كوژرا و سهدان برینداری لێكهوتووهتهوه. ههروهها زۆرتهین زیانه گیانییهكان له بهر كورد كهوتووه كه نزیكهی ٤٠ كوژرا و ژمارهیهكی زۆر بریندار دهبێت.
له لێدوانێكی تایبهت به نوچه، عیرفان رههنمون، چالاكوانی سیاسیی ڕۆژههلاتی كوردستان، لهبارهی باودۆخی نوێی ئێران ڕایگهیاند: خۆپشاندانە جەماوەرییەکانی ئێران، کە پتر لە ١٠٠ شاری لەسەرتاسەری ئێران دا گرتۆتەوه، چەخماخەکەی گرانبوونی بهنزین بوو، کە لە یەک چرکەدا، بەھاکەی سێ ھێندە بەرزبوەوە، بەڵام ھۆکارە بنەڕەتییەکانی بریتین لە:
ـ گەمارۆکانی ئامریکا بۆ سەر ئێران و ھاڕەکردنی نرخی تمەن لە بەرامبەر دۆلاری ئهمریکا دا.
ـ ھەڵاوسانی ئابووری و گەندەڵی سیستماتیک.
ـ داخرانی ھەرچەشنە دەلاقەیەک بۆ ھەناسەدانی سیاسی و سەرکوتی ھەر دەنگێکی ئازادیخوازانە.
ـ بەرتەسكکردنەوەی ھەرچەشنە ئازادییەکی کۆمەڵایەتی و تاکەکەسی.
ـ دەستێوەردانی سوپای پاسداران لە ھەموو بیاڤە سیاسیی و کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکانی ئێران.
ـ ناردنەدەرەوەی داھاتی ئێران بۆ گروپە تیرۆریستییەکانی لوبنان، عێراق، فەلەستین و یەمەن.
لهبارهی ھۆکاری ئەوەی، کە لە ڕۆژھەلاتی کوردستان دا، ڕێژەی شەھید و بریندار لە بەراورد لەتەک ناوچەکانی ئێراندا زیاترە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، عیرفان رههنموون گوتی، یهكهم: گەلی کورد لە ڕۆژھەلاتی کوردستان چاونەترسانە تر لە بەرامبەر سەرکوتی کۆماری ئیسلامی، ڕادەپەڕن و رادیکاڵانەتر بە گژ ھێزە سەرکوتکەرەکانی خامنەیی دا دەچنەوە.
دووهم: رژێمی پەتوسێدارەی ئێران، قین لەدڵانەتر و دڕندانەتر ھەوڵی سەرکوتی گەلی کورد دەدات، چونکە کورد بێکەسە و دەنگدانەوەی کوشتاری کورد لە میدیا فارسی و جیھانییەکاندا کەمترە.