نوچه: ئاژانسهكان
ژمارەی كوژراوانی خۆپیشاندانەكانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان هەتا دێت زیاتر دەبێت و وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش دهڵێت ”ئەمریكا پشتیوانی لە ئاژاوەگێڕان دەكات”.
بهگوێرهی زانیارییهكان، لە سێ رۆژی خۆپیشاندانەكانی ئێران و رۆژھەڵاتی كوردستان، كە بەھۆی گرانبوونی نرخی بەنزین سەریانھەڵداوە، تاکوو ئێستا زیاتر لە ٥٠ كەس كوژران و سەدانی دیكەش بریندار بوون و بە هەزاران کەسیش دەستگیر کراون.
پێشتر وەزارەتی دەروەی ئەمریکا پشتگیریی لە داوا ڕەواکانی خۆپیشاندەرانی ئێران کرد و رایگەیاندبوو، کە حکومەتی ئێران خەڵکەکەی دەچەوسێنێتەوە و ڕێگەی ناڕەزایی دەربڕینیان پێنادات و بەکارهێنان زۆر و سەرکوتی خەڵکی ئیدانە کردووە.
عەباس موسەوی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، له وەڵامی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند: ئەمریكا پشتیوانی لە كۆمەڵێك ئاژاوەگێڕ دەكات و پەیامەكەیان دڵسۆزانە و نیازپاكانە نییە، بەڵكوو لێدوانەكانیان سەبارەت بە هاوسۆزی بۆ گەلی ئێران دووڕوییە.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەش كردووە، ئەوانەی ئێستا ئەمریكا ھاوسۆزییان بۆ دەردەبڕێت، لەژێر سزا ئابوورییەكانی ئەمریكا دان.