کۆشکی سپی پشتیوانی خۆی بۆ خۆپیشاندەران دەردەبڕێت

0

نوچه‌

گوتەبێژی کۆشکی سپی، سەرکۆنەی مامەڵەی تووندی هێزەکانی ئێران بەرامبەر بە خۆپیشاندەران دەکات و پشتیوانی خۆی بۆ خۆپیشاندەران دەردەبڕێت.

ستیفانی گریشام، گوتەبێژی کۆشکی سپی لە راگەیێندراوێکیدا رایگەیاندووە “سەرکۆنەی مامەڵەی تووندی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بەرامبەر بە خۆپیشاندەران دەکەین”.

گریشام لە راگەیێندراوەکەیدا رایگەیاندووە، ئەمریکا پشتیووانی لە خۆپیشاندەرانی ئێران دەکات، کە بە ئاشتیانە لەدژی حکومەتی وڵاتەکەیان خۆپیشاندان ئەنجامدەدەن.

راشیگەیاندووە، ئەمریکا سەرکۆنەی رێکارە تووندەکان و مامەڵەی تووندی هێزەکان بەرامبەر بە خۆپیشاندەران دەکات.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکایش رایگەیاند، پاڵپشتی لە خەڵکی ئێران دەکەن، ئەوەش کاتێك داوای شەفافییەت و بەرپرسیارێتی لە حکومەتەکەیان دەکەن.

مۆرگان ئۆرتاگوس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ئاماژەی بەوەشکرد “ئەو ملیاران دۆلارەی ئێران لەدوای رێککەوتنی ئەتۆمی، كه‌ دەستی کەوت بۆ دروستکردنی قوتابخانە و نەخۆشخانە خەرجینەکرد، بەڵکو بۆ پاڵپشتیکردنی دارایی گروپە تیرۆریستە نزیکەکانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەکاریهێنا”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com