چاکسازییەکان حکوومەت کۆتایی بەخۆپیشاندانەکانی عێراق دەهێنێت؟

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، چاکسازییەکانی حکوومەتی عێراقی  کۆتایی بە خۆپیشاندانەکان دەهێنێت.                                                                                     

 زیاتر لە ٢٠ ڕۆژە خۆپیشاندانەکانی عێراق بەردەوامی هەیە، خۆپیشاندەران داوای هەڵوەشاندنەوەی حکوومەت و دەست لەکارکێشانەوەی بەرپرسانی عێراق دەکەن، بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە تا ئێستا زیاتر لە ٣٠٠ کەس کوژراون و زیاتر لە ١٣ هەزار کەسی دیکەش بریندار بوون.                                                                                                    

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، شیروان دوبەردانی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، سەبارەت بە بەردەوامی خۆپیشاندانەکانی عێراق، ڕایگەیاند”پەرلەمانی عێراق بەردەوامە لە پەسەندکردنی پڕۆژەیاساکانی چاکسازی، بەڵام ڕۆژ دوای ڕۆژ سەقفی داواکارییەکانی خۆپیشاندەرانیش بەرزدەبێتەوە، بۆیە ئەو چاکسازییانەی حکوومەتی عێراقی کاریان لە سەردەکات، زۆر قورسە کۆتایی بە خۆپیشاندانەکان بهێنێت”.                                    

دوبەردانی، دەڵێت”خۆپیشاندەرانی عێراق دەیانەوێت چاکسازییەکان کورت خایەن بن و لەماوەیەکی زۆر کەمدا ئەنجامبدرێن، کە ئەوەش کارێکی زۆر سەختە، چونکە ئەو چاکسازییانەی کە حکومەتی عێراق دەستیداوەتێ درێژ خایەننن و پێویستیان بەکاتە”.                                                                                                                                

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com