خۆپیشاندان ١٠٠شاری گرتۆتەوە

0

نوچەنێت

بەپێی دوایین هەواڵ خۆپیشاندانەکانی ئێران، توندوتیژی زۆری لێکەوتۆتەوە. ژمارەی قوربانیان لەبەرزبوونەوەدایە.

لە شاری (مەریوان) لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، شەش کەس بوونە قوربانی و دوو پاسدار کوژراون. لە شاری (سنە) هێرشکراوەتە سەر (حفاضت اطلاعاتی سپا) . لە شاری(بۆکان) ٤ کەس بوونە قوربانی.

هەر ئەمڕۆ خۆپیشاندان لە تارانی پایتەختی ئێران، دەستیپێکرد، کاسبکارانی ئەم شارە مانگرتنیان ڕاگەیاند. بۆ کپکردنەوەی خۆپیشاندانەکان، حکوومەتی ئێران هێڵی ئینتەرنێتی ڕاگرتووە.

بەپێی هەواڵەکان، خۆپیشاندان(١٠٠) شاری ئێرانی گرتۆتەوە. بەهۆی کەوتنەوەی گرژی و ئاڵۆزی ژمارەی قوربانیان گەیشتۆتە(٢٠) کەس و دەیان کەسیش بریندار بوون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com