نوچەنێت
لە ڕۆژی جیهانی قوربانیانی هاتووچۆدا لەهەولێر، بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە شوفێرێک گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٧-١١-٢٠١٩، لەسەر ڕێگای سەرەکی هەولێر-خەبات، پێکدادان لە نێوان کیا و بارهەڵگرێک روویدا.
لموقەدەم (فازڵ حاجی) گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر، لە ئەکاونتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوك رایگەیاند” لەكاتێكدا ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانی قوربانیانی هاتووچۆیە، بەڵام ڕۆژەكە لەهەرێم بێ قوربانی نەبووە، سەعات ٦:٤٥ دەقیقەی بەیانی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای سەرەكی هەولێر – خەبات كە ئێستا لەژێر نوێكردنەوەدایە، بارهەڵگرێكی گەورە بەهۆی هەوڵی تێپەڕاندنی هەڵەوە چوەتەسەر ڕێگای كیایەكی تایبەت كە بەرەو خەبات دەچوو. لەئەنجامی رووداوەكەدا پێكدادان دروستبووەو بەهۆیەوە شۆفێری كیاكە گیانی لەدەستداوەو سیانی تریش برینداربون”.