نوچەنێت
خۆپیشاندان لە شارەکانی ئێران، پێی نایە سێیەم ڕۆژەوە، ئەمڕۆش شاری تارانی گرتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٧-١١-٢٠١٩، خۆپیشاندان لە شارەکانی ئێران پێی نایە سێیەم ڕۆژییەوە. لە تارانی پایتەخت کاسبکاران مانیان لە کارکردن گرت و خوێندکارانی زانکۆکانیش چوونە پاڵ خۆپیشاندانەکان.
بەهۆی بڕیارێکی حکوومەتەوە نرخی بەنزین لە ئێران سێ بەرابەر بەرزبۆوە (هەزار و ٥٠٠ تمەن بۆ سێ هەزار ٥٠٠ تمەن). بەم هۆیە خەڵک بۆ دەربڕینی ناڕەزایی رژانە سەر شەقامەکان.
وێڕای بەردەوامی خۆپیشاندان و کوژرانی(٢٦) و برینداربوونی (٨٠)کەس، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، وتەبێژی سەرۆکایەتی پەرلەمان ڕایگەیاند: لەسەر بنەمای لێدوانەکەی عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران، لە جێبەجێکردنی بڕیاری بەرزکردنەوەی نرخی بەنزین، بەردەوام دەبین.