نوچەنێت
نوسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، روونكردنەوەیەكدا لەسەر ھەواڵی سایتێکی ئەمریکی دەدات.
نوسینگەی (مەسرور بارزانی) سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، روونکردنەوەی لەسەر هەواڵی سایتێکی ئەمریکی بڵاوکردەوە. لە روونکردنەوەکەدا هاتووە”لەم چەند رۆژەی دواییدا، هەواڵێکی ناڕاست لە سایتێکی ئەمەریکی بڵاوکرابووەوە. بە شێوەیەکی ناڕەوا، ناوی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بابەتی کڕینی ڤیلایەکەوە لکێندرابوو. بەداخەوە هەندێ سایت و میدیای ناوخۆش بە شێوەیەکی چەواشەکارانە پەرەیان بەو هەواڵە ناڕاستە داوە. ئێمە لە نوسینگەی سەرۆکی حکوومەت، سەر لەبەری ئەو هەواڵە رەتدەکەینەوە و، رێکاری یاساییش بەرامبەر بەو چەواشەكارییانە دەگرینەبەر”.