وه‌سێتی مسته‌فا ئه‌حمه‌د و ماهیر حه‌سه‌ن دوای مردنیان
نوچە.نیت.NRT
له میانی به‌شداری هونه‌رمه‌ند “مسته‌فا ئه‌حمه‌د” له به‌رنامه‌ی شه‌قامی كه‌ناڵی NRT2 وێرای باس كردنی كۆمه‌ڵێك لایه‌ی تایبه‌تی ژیانی خۆی وه‌ڵامی چه‌ندین پرسیاری تری گرنگی دایه‌وه.
له به‌شێكی به‌رنامه‌كه پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌كه دوای له هونه‌رمه‌ند مسته‌فا ئه‌حمه‌د كرد وه‌سێتی خۆی بكات له وه‌ڵام دا وتی هیچ وه‌سێتیكم نیه “چۆن به هێمنی بێده‌نگی هاتوم هه‌رواش ده‌رۆم ” ئه‌وكه‌سه‌ی ئه‌و رۆژه‌ی له دایك ده‌بێت بیتاقه‌ی مردنه‌كه‌ی پێ یه.
له كاتی وته‌كانی مسته‌فا ئه‌حمه‌د هونه‌رمه‌ند ماهیر حه‌سه‌ن وتی وه‌سێـت بكه چیت هه‌یه بیده‌ن به من پیاوی چاك به بۆت ئه‌خه‌مه ئیشه‌وه, له به‌رامبه‌ردا مسته‌فا ئه‌حمه‌د وتی وه‌ڵا هیچم نیه شوقه‌یه‌كم بۆ كوره‌كه‌م كریوه “سێ “ده‌فته‌ر قه‌رزارم.
له وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هونه‌رمه‌ند مسته‌فا ئه‌حمه‌د له ژیان دا نه‌مێنێ ماهیر حه‌سه‌ن چی بۆ ده‌كات ماهیر وتی من ده‌ڵێم له ده‌ست دانی هه‌ریه‌كێك له‌م جۆره كه‌سانه كاره‌ساتێكی گه‌وره‌یه و جێگه‌ی پر نابێته‌وه هیوادارین تا ماون رێزیان لێ بگیرێت.
له كۆتـای به‌رنامه‌كه هاوشێوه‌ی “مسته‌فا ئه‌حمه‌د” پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌كه داوای كرد ماهیر حه‌سه‌ن وه‌سێتی خۆی بكات، ماهیر ده‌ڵێت تا له ژیان دا ماوین ئه‌گه‌ر كه‌سێك هه‌یه دژایه‌تیمان ده‌كات و رێزمان لێ ناگرن یان حورمه‌ت بۆ كاره‌كانمان دانانێ دوای مردنمان به‌رێز و حورمه‌ته‌وه به‌رێمان بكه‌ن.
هونه‌رمه‌ندان مسته‌فا ئه‌حمه‌د و ماهیر حه‌سه‌ن دوای ساڵانێكی زۆری كاركردن به‌ڵام له دوای ساڵی 1996 تا ئه‌م ساته هیچ كارێكی هونه‌ریان پێكه‌وه نه‌كردووه دوای ئه‌و ساڵه زۆرانه بۆیه‌كه‌م جار له به‌رنامه‌ی شه‌قام پێكه‌وه ده‌ركه‌وتنه‌وه.