نوچه: مورادی
ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له عێراق له داهاتوودا زۆر زه‌حمه‌ته و عێراق له بارودۆخێكی ئاڵۆزدا ده‌رباز ده‌بێت.
ڕۆژی ١٢-١١-٢٠١٩، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاریدا، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان دوابخات، هیچ واده‌یه‌كی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان دیارینه‌كرد، ئه‌مه له كاتێكدایه، كه پێشتر بڕیاردرابوو،١ی نیسانی ٢٠٢٠ ئه‌نجام بدرێت.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه، د. مه‌یاده نه‌جاڕ، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌باره‌ی دواخستنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان، ڕایگه‌یاند: زۆر زه‌حمه‌ته هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت. بۆیه هه‌ڵبژاردن كاتێ دەکرێ كه مه‌رجه‌كانی هه‌ڵبژاردنی تێدابێ، وه‌ك ئه‌منییه‌ت، چاره‌سه‌ری مادده‌ی ١٤٠ و ڕێككه‌وتنی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان، ئه‌و كاته ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت كه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌رێت.
مه‌یاده نه‌جار ده‌ڵێت، خۆپیشانده‌ران داوای گۆڕینی ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن، كه ئه‌مه‌ش ئاسان نابێ و كاتی زۆری ده‌وێت تاكو بتوانێرێ كه‌سانی دیكه ده‌ستنیشان بكرێت بۆ ئه‌م پۆستانه، بۆیه بارودۆخه‌كه زۆر قورس و زه‌حمه‌ته ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كرێت پێناچێت هه‌ڵبژاردن بكرێت.