نوچه
ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه ١٧ی نۆڤه‌مبه‌ری ٢٠١٩)، لە دادگای تاوانەکانی سلێمانی، یەکەم دانیشتنی دادگایی هاوسه‌ری سێوان قادر و منداڵەکانی بەڕێوەدەچێت، كه له مانگی ١٢ی ساڵی رابردوو، له رووداوێكدا سووتان و گیانیان له‌ده‌ستدا.
سووتانی سێوان و منداڵه‌كانی، كاردانه‌وه‌ی زۆری له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان به‌دوای خۆیدا هێنا، كه سێ منداڵه‌كه راسته‌وخۆ گیانیان له‌ده‌ستدا و سێوانی دایكیشیان دوای چه‌ند رۆژێك مانه‌وه له نه‌خۆشخانه، گیانی له‌ده‌ستدا.
هه‌روه‌ها بنەماڵەی سیوان قادر، له‌گه‌ڵ پرۆژەی “ژن ژیانە مەیکوژە”، داوایان لە رێکخراوەکانی ژنان و چالاکوانان و رۆژنامەنووسان کردووە ئامادەی دانیشتنی دادگاییەکە بن.