نوچە-ئیندیپێندێنت
پێگەی ڕۆژئاوایی ئیندیپێندێنت پێشبینی ئەوە دەکات، کە سیناریۆی سوریا لە هەر دوو وڵاتی عێراق و لوبنان دووبارە دەبێتەوە.
بە گوێڕەی ڕاپۆرتەکەی ئیندیپێندێنت، جیهان چاوی بڕیوەتە سەر گۆڕانکاریەکانی عێراق و لوبنان؛ دوو وڵاتە، کە خەڵکەکەی لە دژی دەسەڵاتی ناوەندی ڕاپەڕیون و تەنانەت باوەڕیان بە بەڵێنی چاکسازی لە لایەن کاربەدەستانەوە نەهێناوە و ئەمەش زەنگی مەترسییە بۆ دووبارەبوونەوەی سیناریۆی سوریا لەم دوو وڵاتە.
ئەم دۆخە وای کردووە، کە گریمانە و لێکدانەوەکان لە بارەی داهاتووی سیاسی ئەم وڵاتە ناڕوونی پێوە دیار بێت، بەڵام تەنها شتێک، کە دەکرێ قسەی لە سەر بکرێت، دووبارە بوونەوەی سیناریۆی سوریایە.
بە گوێرەی راپۆرتەکەی ئەم پێگە رۆژئاواییە، ئەم دوو وڵاتە تا گەیشتن بە دیموکراسی دەکەونە دۆخی جەنگی ناوخۆوە و مەترسی دەستپێکردنی شەڕی ناوخۆ بەرێوەیە، وەک ئەوەی لە ٧ ساڵی رابردوودا لە سوریا روویدا.