ئاماری کوژراو و بریندارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

0

نوچە-تایبەت

دوای ئەوەی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، وێڕای شارە گەورەکانی ئێران دژ بە بڕیاری گرانبوونی نرخی بەنزین دەستیان کرد بە خۆپیشاندان، کاردانەوەی توندوتیژیی هێزە ئەمنیەکان و سوپای پاسدارانی لێکەوتەوە.

بە گوێرەی سەرچاوەیەکی مەیدانی تەنها لە شاری جوانڕۆی سەر بە پارێزگای کرماشان، لانیکەم دە کەس لە خۆپیشاندەران کوژراون و ژمارەیەکی زۆرتریش بریندار بوونە.

هەروەها لە شاری مەریوان، تاکو ئێستا کوژرانی دوو هاووڵاتی پشتڕاست کراوەتەوە و چەندین کەسی دیکەش بریندار بوونە.

هەروەها لە شاری کرماشان، چەندین کەس بریندار بوونە و ژمارەیەکی بەرچاویش دەستبەسەر کراون.

هێزە ئەمنیەکانی رژێمی ئێران تەقەی ڕاستەوخۆیان لە خەڵک کردووە و گازی فرمێسک ڕێژیان بەکارهێناوە.

ڕۆژی ڕابردوو بە دەیان بنکە و بانک و دامەزراوەی دەوڵەتی لە لایەن خۆپیشاندەرانەوە کراونەتە ئامانج.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com