نوچه: ئاژانسهكان
رێبهری کۆماری ئیسلامی ئێران دهڵێت، پێویستە پلانی بەرزکردنەوەی نرخی بەنزین وەکو خۆی جێبەجێبکرێت، بەرپرسیاریەتی “هەمو کارێکی تێکدەرانە”شی خستە ئەستۆی “نەیارانی شۆڕش و دوژمانان”ه ئێران.
عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران، ئەمڕۆ (یەکشەممە ١٧-١١-٢٠١٩) رایگەیاند: پشتیوانی خۆی بۆ گرانکردنی نرخی بەنزین دەربڕی و دهڵێت “دەبێت زیادکردنی نرخی بەنزین جێبەجێ بکرێت”.
خامنەیی هاوکات هەموو کارێکی توندوتیژانهشی خستە ئەستۆی “نەیارانی شۆڕش و دوژمانانی ئێران.
لێدوانەکەی رابەری ئێران لە کاتێکدایە عەبدولرەزا رەحمانی، وەزیری ناوخۆی ئێران رایگەیاند، بەهۆی خۆپیشاندانەکانی چەند رۆژی رابردوەوە کە بەهۆی گرانبونی نرخی بەنزین بۆ دو بەرامبەر دەستیپێکردوە چەند کوژراون و برینداربون.
ئاژانسی هەواڵی ئێرنا دوێنێ شەممە لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکرد، بەهۆی بڕیاری حکومەتی ئێران بۆ بەرزکردنەوەی نرخی بەنزین بۆ دو بەرامبەر ( هەزار و ٥٠٠ تمەن بۆ سێ هەزار ٥٠٠ تمەن)، هاوڵاتیانی چەند شارێکی ئەو وڵاتە ناڕەزاییان دەربڕی و لە هەندێ شاریش رووبەڕوبونەوە لەگەڵ پۆلسیدا روویداوە. به
بهگوێرهی زانیارییهكان، له خۆپیشاندانهكانی شارهكانی ئێران كه زیاتر له ٥٠ شاری گرتۆتهوه، زیاتر له ٩٠ كهس كوژرا و برینداری لێكهوتووهتهوه.
باسی لەوەشکردوە، لە شارەکانی شیراز و بەندەرعەباس و چەند شارێکی دیکە خۆپیشاندانی ناوبەناو بەڕێوەدەچێت و بەشێک لە شۆفێران وەکو ناڕەزاییەکان بۆ گرانبوونی بەنزین ئۆتۆمبێلەکانیان لەسەر شەقامەکان راگرتووە، ئەوەش هاتوچۆی لە نێوان شەقامەکانی ئەو شارەی باشوری ئێران پەکخستووە.
لای خۆیەوە بێژەن زەنگەنە، وەزیری نەوتی ئێران رایگەیاند، بەرزکردنەوەی نرخی بەنزین لە ئێران ساڵانە ٣١ ترلیۆن تمەن (زیاتر لە ٧٣٦ ملیۆن دۆلار) داهات بۆ دەوڵەت دەگەڕێنێتەوە، کە لە بەرژوەندی خەڵکی هەژار و کەمدەرامەت بەکاردەهێنرێتەوە.
هاوکات رێکخراوی پلاندانان و بودجەی ئێران ئاماژەی بەوەکردوە، بەرزکردنەوەی نرخی بەنزین بە بەهای ٣٠ ترلیۆن تمەن دەتوانێت پشتیوانی دارایی بۆ ٦٠ ملیۆن هاوڵاتی کەمدەرامەت و هەژاری ئێران دابین بکات.