نوچە-اکای نیوز
خۆپیشاندانەکانی عێراق پێی ناوەتە چوارەمین هەفتەوە و دۆخی سیاسی و ئەمنی ئەم وڵاتە هەر وا نائارامە.
ئاژانسی هەواڵی المیادین و سکای نیوز لە دوو ڕاپۆرتی جیادا،ڕایانگەیاندووە کە خۆپیشاندان و نائارامییەکان لە شارەکانی ئەم وڵاتە بەردەوامە.
رۆژی شەممە ١٦ی نۆڤەمبەر خۆپیشاندەران توانیان پاشەکشە بە هێزەکا ئەمنیەکانی عێراق بکەن و خۆیان بگەیێننە گۆڕەپانی الخلانی و لە پردی السنک بپەرێنەوە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی سکای نیوز هێزەکانی پۆلیس و هێزەکانی دژەشۆرس لەم دوو شوێنە پاشەکشیان کردووە و خۆپیشاندەران لە پیشڕەویدان.