نەواز عەلی-سلێمانی
ئەندامێکی ئەنجوومەنی ناوەندی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی حزبەکەی لە کەرکوک، بەبێ دروستبوونی هیچ کێشە و گرفتێک بەڕێوەچووە.
میدیایەکی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوەتەوە، گوایە بههۆی دهمهقاڵێی نێوان چهند كادرێكی یهكێتی نیشتیمانی كوردستان له بهردهم كۆمیتهی ڕاپهڕینی كفری تهقه دروستبووه و دوو كهس برینداربوونە، بهڵام دۆخهكه بهزوویی كۆنترۆڵكراوه و نههێڵدراوه زیاتر تهشهنه بسهنێت.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، مستەفا چاڵاوی، ئەندامی ئەنجوومەنی ناوەندی، لە بارەی چۆنێتی بەڕیوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی یەکێتیی لەکەرکوک، ڕایگەیاند”ئەوەندەی کە من ئاگاداربم پرۆسەکە زۆر بەباشی و بەبێ دروستبونی هیچ کێشە و گرفتێک بەڕێوەچووە، پێشبینی دەکەین پڕۆسەکە هەر بەو شێوەیە بەردەوام بێت لە شوێنەکانی دیکەش”.
ئەندامەکەی ئەنجوومەنی ناوەندی یەکێتیی ئاماژەی بەوەکرد، ڕۆژی دووشەممە ١٨-١١-٢٠١٩ هەڵبژاردنی ناوخۆیی یەکێتی نیشمانی کوردستان، لە قەزای چەمچەماڵ دەستپێدەکات.
ئەمڕۆ سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیى ڕایگەیاند بۆ کۆنفرانسی مەڵبەندەکان، ئەمڕۆ لە شنگال، ئاکرێ، هەڵەبجە و چەند شوێنێکی دیکە پرۆسەی هەڵبژاردنی نوێنەری کۆمیتەکان بۆ کۆنفرانسی مەڵبەندەکان دەستیپێکردووە. سبەی لە هەولێر و شارەکانی دیکەش بەردەوام دەبێت” .