نوچەنێت
وێڕای بەڵێنەکانی حکومەت تائێستا خۆپیشاندان لەبەغدا بەردەوامە.
رۆژی ٢٥-١٠-٢٠١٩، خۆپیشاندان لە بەغدا دەستیپێکرد. بەهۆی کەوتنەوەی توندوتیژی لەناو خۆپیشاندان سەدان کوژراو و بریندار هەن.
ئەمڕۆ خۆپیشاندەران کۆنتڕۆڵی هەردوو گۆڕەپانی (خەللانی) و پردی (سەنک) کردەوە و توانییان پاشەکشە بە هێزە ئەمنییەکان بکەن. هاوکات لە بەسرە خۆپیشاندەرێک کوژراوەو دەروازەی بیرە نەوتییەکان داخراوە.