نوچە-تایبەت
دوابەدوای گران بوونی نرخی بەنزین لە ئێران، لە ڕۆژی ڕابردووەوە خەڵکی چەند شاریکی ئێران ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانیان دژ بە حکوومەتی ئێران بەڕێوەدەبەن.
بەر لەنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە،١٦ی نۆڤەمبەر خۆپیشاندان و ناڕەزایی لە شارەکانی کوردستان دەستی پێکرد و تاکو ئێستاش بەردەوامە.
لە ئێران نزیکەی ٤٠ شاری گەورەی ئێران تێکەڵ بە ناڕەزاییەکان بووە، بەڵام لە ڕۆژهەڵات زۆربەی شارەکان تێکەڵ بەم ڕەوتە بوونە و بە دروشمی سیاسیی و دەربڕینی ناڕەزایی، دژی حکوومەتی ئێران وەستاونەتەوە.
شارەکانی ڕۆژهەڵات لە ڕێگەی ڕاگرتنی ئۆتۆمۆبێل، مانگرتن و داخستنی ڕێگاوبانەکان، دۆخێکی جیاوازتری تێپەڕ کرد.
چاودێرانی سیاسیی پێیانوایە، ئەگەر ئەم دۆخە بەردەوام بێت ڕاپەڕینی سەرتاسەری لەم وڵاتە ڕوودەدات.
لە زۆربەی شارەکانی کوردستان، هیڵەکانی ئینتەرنێت داخراون و خەڵکی خۆپیشاندەر و ناڕازی بە فلتەرشکێن هەواڵ و زانیاری و گرتەی ڤیدیۆیی لە سەر تۆڕەکان دەست بە دەست دەکەن.