نوچە-ئاژانسەکان
سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا، جارێکی دیکە ئێرانی وەک گەورەترین سپۆنسەری تیرۆریزم لە ئاستی جیهان وەسف کرد.
مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، ئێران سەرەکیترین هۆکاری تێکدانی باری ئاسایش و سەقامگیرییە لە ناوچەکە.
بە گوتەی مایک پۆمپیۆ، لەمیانی دیداری لەگەڵ هاوتا فەرەنسییەکەی، پرسی ئێران و پاڵپشتیکردنی ئەم وڵاتەی لە تیرۆریزم تاوتوێ کردووە.