نوچه: ئاژانسه‌كان
دوێنێ ئێواره له ئێران، له چه‌ندین شاری ئه‌و وڵاته خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی دژی حكومه‌ت به‌ڕێوه‌چوو.
ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی (١٥-١١-٢٠١٩) به‌هۆی گرانبوونی نرخی به‌نزین له ئێران، له مه‌شهه‌د و ئه‌هواز و سیرجان و چه‌ند شارێكی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی دژی حكوومه‌ت به‌ڕێوه‌چوو.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له شاری سیرجان، توندترین خۆپیشاندان هه‌بووه و خۆپیشانده‌ران هه‌وڵیانداوه هێرش بكه‌نه سه‌ر پاڵاوگه‌كانی سووته‌مه‌نی و ئاگری تێبه‌رده‌ن، به‌ڵام پۆلیس رێگه‌ی لێ‌گرتوون و نه‌یانتوانیووه ئه‌و كاره بكه‌ن.
هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆ شۆفێره‌كان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیووه و بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێله‌كانیان وه‌ك نیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی كوژراندووهتهوه و رێگه‌ی كه‌مه‌ربه‌ندی، كه به‌ره‌و ناوچه‌ی پیشه‌سازی شیراز ده‌ڕوات له باشووری ئێران داخستووه.

جێگه‌ی ئاماژه‌یه، كه پێشتر نرخی یه‌ك لیتر به‌نزین له ئێران هه‌زار تمه‌ن بووه، كه ده‌كاته نزیكه‌ی ١٠٠ دیناری چاپی عێراقی، به‌ڵام له رۆژی هه‌ینییه‌وه نرخه‌كه بۆ سێ هه‌زار تمه‌ن به‌رزبووه‌ته‌وه‌و بووه به نزیكه‌ی ٣٠٠ دیناری عێراقی.