هاوپەیمانان لە بارەی دیلەکانی داعش کۆدەبنەوە

0

نوچە-هەواڵنێریی فەرەنسا

ئەمریکا و وڵاتانی هاوپەیمانی ئەوروپی، لەبارەی چارەنووسی دیلەکانی داعش و گروپە توندڕيوەکان  کۆدەبنەوە و بڕیاری کۆتایی دەدەن.

بەرپرسانی وڵاتانی هاوپەیمانی ئەمریکا، بڕیارە لە واشنتۆن کۆببنەوە و پرسی دیلەکانی داعش و ئەندامە بەندکراوەکانی ئەم گروپە، تاوتوێ دەکەن.

ئەم کۆبوونەوەیە، لەسەر پێشنیاری فەرەنسا بەڕێوەدەچێت و تیایدا بڕیار لەسەر چارەنووسی دیلەکانی داعش و کۆی ئەندامانی گروپە تیرۆریستییەکان دەدرێ.

مایک پۆمپیۆ، ،سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا، پێشتر ڕایگەیاندووە، کە وڵاتانی ئەوروپی دەبێ بەرپرسایەتی ئەو هاوڵاتیانەی خۆیان بگرنە ئەستۆ، کە چوونەتە ریزەکانی داعشەوە و ئێستا لە گرتووخانەکانی سوریا راگیراون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com