نوچە
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، هۆشداری دا له په‌ره‌سه‌ندنی حاڵه‌ته‌كانی توندوتیژی له عێراق و دەڵێت “دەستی یاساتان پێ دەگات”.
عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له ئه‌كاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، ئاماژه‌ی به رفاندنی ئه‌فسه‌رێكی پله باڵای وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، له گه‌ڕه‌كی جادرییه‌ی به‌غدا كرد.
عه‌بدولمه‌هدی راشیگه‌یاند، ئه‌و رووداوه ئاماژه‌یه بۆ په‌ره‌سه‌ندنی حاڵه‌ته‌كانی رفاندن و توندوتیژی و هۆشداریشی دایه رفێنه‌ره‌كانی، كه ده‌ستی ده‌وڵه‌ت و یاسایان پێده‌گات.
سەرۆکوەزیران داواشیكرد، رفێنه‌ره‌كانی ئه‌و ئه‌فسه‌ره، ده‌ستبه‌جێ ئه‌فسه‌ره‌كه ئازاد بكه‌ن و فه‌رمانیشی كرد، ده‌زگا ئه‌منییه‌كان به‌دواداچوونی ورد بۆ ئه‌و رووداوه بكه‌ن و تاوانباران به سزای یاسایی بگه‌یه‌نن.